به وته ی ده روێش مه حمه قازیاوایی
کاک به بۆز کێژ به گواره:
رۆژانی ئاخری زستان بوو."برا" که هەوای خۆش دەبی ,پێش ئەوه ی کارووبارو و کوێرەوەری دێهات دەست پێ بکا, بریار دەدا سه ریک له
خووشکی که لە ئاوایەکی دوور شوی کردو بدا . سواری "ئه سپی بۆز" دەبی روولەده ی خووشکی دەکا ,به لام تا دەگاته ئەم دێیه ,کرێوەی به
فروو و سەرما و سەخڵەتی دیسان دست پی دەکا. کاتی ده گاته مالی خووشکی ،سلاو دەکا,ره شمەی "ئه سپی بۆز"دەداته دەست
خووشکی که بیبەستێتەوە.خووشک "برای" خوی زۆر به خێراتن دەکاو نان و چای دەداتی . برا دەڵی: « خۆشکم بڕێک "تفاق" دەبەر ئەسپه
بۆز که ماندوو شەکەتە ». بنەماڵەی خووشک"تفاق" و گیاو گۆڵیان نابی . ناچار روو له چەند مالی ئاژەلدار دراوسێ دەکا ,پێیان
دەڵی:«سەوەتێکم "تفاق"دەنی؛کاکم بەمێوانی هاتۆ ئەسپەکەی برسێو ماندوو شەکەته ». ماڵی چەند درواسێ و ئاژەڵدار دەچی به لام پی
دەڵێن :«سەخڵەتێو به فرو باو باران دەستی پێ کردوو "تفاق"مان به ش ناکا,نات دەینێ.» خووشک دوو وای پارانەوه و ڵاڵانەوەی زۆر ده ڵی
:«ها ئەو گۆواره زێرانەتان دەدەمێ بەڵام سەوه تێکم "تفاق" ده نێ.» که س گوێی ناداتێو بێ "تفاق"دەگه رێتەوه ماڵی خۆی. مامەڵەی به
گوارەی زێریش دەگەڵ ناکه ن. به دڵی پرخەمەوه ده گەڕێتەوە بۆ مال. رووداو بۆ "برای" خۆی ناگێرێتەوه ؛ "برا" لەبن کوورسی تەندووری
گەرم دەبێتەوه, وێژینگ لێده داو خەنووچکه دەیباتەوه ,پاشان دەخەوی. پاش نێوەرۆ هەوای خۆش دەبێ . خووشکی "گوی بەگووواره" بێل
هەل دەگری رەشمەی ئەسپی "بۆز" را دەکێشی بۆ خڕی بەرماڵان. به بێڵەکەی برێک سەری بەفرەکه ی فڕی دەدا. رەپستەی شێنکه و خەزەڵ
وەدەر دەکەوی . ئەسپی "بۆزە" لەو شێنکه و خەزەڵە مڕو تێردەبی و دەحیلینی . خووشک کەیفی ساز دەبێو پێدەکەنێو دەچریکێنێ؛ دەڵی:
کاک بەبۆز- کێژ بەگوارێ
ئەوە رەش بوونەوە بنی دەدارێ
گوو به ردێنی کادێن دارێ
ببارێ تا گوێچکەی دارێ
هیچی نامێنێ تا ئیوارێ
«نوسه ر: تاهیر مه حمەد ئازەر؛29ره شه مه ی1394 هه تاوی»
نظرات شما عزیزان: